Language:
ArabicEnglishKurdishPersianTurkishRussian
Friday, 14 December 2018, 03:34 Menu
patineh logo
Contact us for providing new resin which makes our product washable
کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی "په‌تینه‌سازانی فارس" ساڵی 1384ی هه‌تاوی (2005ی زایینی )چالاکی خۆی  له‌ بواری چێکردنی ڕووکه‌شی سیلیلۆزیی دیوار(له‌ جیاتی ڕه‌نگ) ده‌ست پێکرد.
ئه‌م کۆمپانییه‌ به‌ده‌کارگرتنی زانست و زانیاری باڵای به‌ڕێوه‌به‌ران و هه‌وڵی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران توانیویه‌تی به‌ ناوی گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری ڕووکه‌شی سیلیلۆزیی دیوار له‌ بازاڕی ئێراندا ده‌ر بکه‌وێ و ده‌ور ببینێ .
کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی "په‌تینه‌سازانی فارس" له‌ ڕێی ساڵه‌‌های ساڵ ئه‌زموون و کار و چالاکییه‌وه‌ له‌ بواری به‌رهه‌مهێناندا،توانیویه‌تی مۆڵه‌تنامه‌ و بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گونجاو له‌گه‌ڵ بنه‌ما و ستانده‌رده‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کوالێتی (ISO 9001: 2008) وه‌ده‌ست بێنێ. هه‌روه‌ها توانیویه‌تی بڕوانامه‌کانی هاوپێوه‌ند به‌ ڕووکه‌شی سیلیلۆزیی زانستگه‌ی پیشه‌سازیی "ئه‌میر که‌بیر" وه‌ربگرێ.




کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی "په‌تینه‌سازانی فارس"  به‌ مه‌به‌ستی ئاشناکردنی ده‌کارهێنه‌رانی خودان ڕێز به‌ ده‌سکه‌وت و قازانجه‌کانی ڕووکه‌شی سیلیلۆزیی له‌ پێشانگه‌کانی جۆربه‌جۆری نێوده‌وڵه‌تی له‌ تاران و ناوه‌نده‌کانی تری ستان و پارێزگه‌کانی ئێراندا که‌ بریتینه‌ له‌ :
ڕێبه‌ندانی ساڵی 1384ی هه‌تاوی (2005ی زایینی )پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕه‌نگ،که‌تیره‌(ڕێزین) و کۆمپۆزیت له‌ شوێنی هه‌میشه‌یی پێشانگه‌کانی نێوده‌وڵه‌تیی تاران
جۆزه‌ردانی 1385 (2006 ی زایینی )پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ڕه‌نگ و ڕێزین له‌ شار و باژاڕی "ساری"
جۆزه‌ردانی 1385 ( 2006 ی زایینی ) له‌ ئه‌سفه‌هان
به‌فرانباری 1385 ( 2006 ی زایینی ) له‌ تاران
جۆزه‌ردانی 1386 ( 2007 ی زاینی )  له‌ مه‌شهه‌د
گوڵانی  1386 ( 2007 ی زایینی ) له‌ ته‌ورێز
به‌فرانباری 1386 ( 2007 ی زایینی ) له‌ تاران
گه‌ڵاڕێزانی 1387 ( 2008 ی زایینی )  له‌ سنه‌
خه‌رمانانی 1388 ( 2009 ی زایینی ) له‌ خوڕه‌مئاوا
چالاکانه‌ ده‌رکه‌وتووه‌ و سه‌رجه‌م له‌ یانزه‌ پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ڕه‌نگ،ڕێزین و کۆمپۆزیت دا به‌شداریی کردووه‌.
هه‌روه‌ها سه‌رماوه‌زی 1388 ( 2009 ی زایینی ) له‌ نۆهه‌مین پێشانگه‌ی ڕه‌نگ و ڕێزین و کۆمپۆزیتی تاران دا له‌ دوو به‌شی دراویی و ئه‌رزیی دا به‌شدار و پشکدار بووه‌.
بۆ وه‌تن ده‌شێ کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی "په‌تینه‌سازانی فارس"  له‌ کارنامه‌ی خۆدا شانازیی وه‌رگرتنی 5 خه‌ڵات و دیاری بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی پێشه‌نگی ئێرانی به‌م چه‌شنه‌ ده‌س خستووه‌:
دووهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی باڵای پیشه‌سازیی و بازرگانی له‌ سه‌نته‌ر و هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی نێوده‌وڵه‌تیی ڕادیۆ ته‌له‌ڤزیۆنی ئێران  ،2ی ڕه‌زبه‌ری 1388 ( 2009)
یه‌که‌می ڕه‌شه‌ممه‌ی 1388 ( 2009) به‌ ناوی یه‌ک له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی پێشه‌نگ له‌ کۆنگره‌ی ناوخۆیی پێشه‌نگه‌کانی پیشه‌سازیی ئێران ڕێزی لێ نراوه‌ و  نامه‌ی ڕێزلێنانی له‌ ڕاوێژکاری باڵای سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی لیژنه‌ی نیشتمانیی پێشبڕکێی وڵات خه‌ڵات و پێشکه‌ش کراوه‌.
یانزه‌هه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌‌به‌رانی پێشه‌نگی پیشه‌سازیی و سه‌نعه‌تی بیناسازیی له‌ سه‌نته‌ر و هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی ‌ نێوده‌وڵه‌تیی ڕادیۆ ته‌له‌ڤزیۆنی ئێران،25ی خه‌رمانانی 1389 ( 2010)
هه‌ڤده‌هه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی پێشه‌نگی ئێران له‌ سه‌نته‌ر و هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی نێوده‌وڵه‌تیی ڕادیۆ ته‌له‌ڤزیۆنی ئێران ، 26ی خه‌رمانانی 1389( 2010)
کۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی پێشه‌نگی ئێران له‌ سه‌نته‌ر و هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی نێوده‌وڵه‌تیی ڕادیۆ ته‌له‌ڤزیۆنی ئێران ،6ی گه‌لاوێژی 1390 ( 2011)
 و هه‌روه‌ها ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئێرانیشه‌.
ئه‌م کۆمپانییه‌ توانیویه‌تی سه‌رکه‌وتووانه‌ ئه‌م پرۆژانه‌ جێ به‌ جێ بکات:
 پرۆژه‌ی زانستگه‌ی پیشه‌سازی،پرۆژه‌ی فیدراسیۆنه‌کانی وه‌رزشیی به‌تایبه‌ت فیدراسیۆنی تیر و که‌وان،پرۆژه‌ی شاره‌وانییه‌کان،پرۆژه‌ی به‌شی ناوه‌وه‌ی بورجی ئازادیی له‌ تاران،پرۆژه‌ی به‌شه‌کانی ئیداریی و نیشتنگه‌یی ده‌ریایی و ... هه‌روه‌ها چه‌ندین پرۆژه‌ی مه‌زنیشی له‌ وڵاتی جۆرجیا(گورجستان)دا جێ به‌ جێ کردووه‌.

به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی بازرگانیی له‌ نێوان خۆی و وڵاتانی تری بیانیدا ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی 1387ی هه‌تاوی  (2008) هاوڕێی شاندێکی باڵای به‌ڕێوه‌به‌رانی پیشه‌سازیی و بازرگانیی سه‌ری وڵاتی "کینیا"ی داوه‌ و له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆک وه‌زیر،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌،وه‌زیری خانووبه‌ره‌ و نیشتنگه‌ و ژماره‌یه‌کی تر له‌ لێپرسراوانی ئه‌و وڵاته‌دا  وتووێژ و دیمانه‌ی کردووه‌‌ و هه‌روه‌ها ئه‌ندامی لیژنه‌ی تایبه‌تی سه‌د و هه‌فتاکه‌سه‌ی ئابووریی پێکهاتوو له‌ بازرگان و به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئێرانی به‌ یاوه‌ریی وه‌زیری بازرگانیی به‌ مه‌به‌ستی تاووتوێی ده‌رفه‌ته‌کانی بازرگانیی نێوان ئێران و تورکیا و دیمانه‌ و وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌شه‌کانی پیشه‌سازیی و بازرگانیی ئه‌و وڵاته‌ مانگی گوڵانی 1388 سه‌ری ئه‌نقه‌ره‌ و ئه‌سته‌مووڵی داوه‌ که‌ ده‌ره‌نجامی ئه‌م گه‌شت و سه‌ردانه‌ ،واژۆکرانی ڕێککه‌وتننامه‌ی بازرگانیی له‌ نێوان وه‌زیرانی بازرگانیی دوو وڵات بووه‌.
ڕه‌زبه‌ری ساڵی 1388 (2009) به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندن،لێکدانه‌وه‌ و تاووتوێی ده‌رفه‌ته‌کانی بازرگانیی له‌ ئه‌فغانستان ،له‌ یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ و پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی گه‌ڕانه‌وه‌ و بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌کانی وه‌به‌رهێنان له‌ ئه‌فغانستاندا به‌شداریی کردووه‌.

"The conference of top manager of industry and trading of Iran, IRIB International conference center, 24 sep 2009""11th conference of top managers of constructions of Iran, 16 sep 2010, IRIB international conference center""17th national conference of top managers of Iran, 19 sep 2010, IRIB international conference center""National conference of superior managers of industry, 20 feb 2010, IRIB international conference center"