Language:
ArabicEnglishKurdishPersianTurkishRussian
Friday, 14 December 2018, 02:57 Menu
patineh logo
New catalog- Javaher: new product of Patineh Sazan Fars with high qualification
Welcome to PatinehSazan Fars Co.

کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی "په‌تینه‌سازانی فارس" ساڵی 1384ی هه‌تاوی (2005ی زایینی )چالاکی خۆی  له‌ بواری چێکردنی ڕووکه‌شی سیلیلۆزیی دیوار(له‌ جیاتی ڕه‌نگ) ده‌ست پێکرد.
ئه‌م کۆمپانییه‌ به‌ده‌کارگرتنی زانست و زانیاری باڵای به‌ڕێوه‌به‌ران و هه‌وڵی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران توانیویه‌تی به‌ ناوی گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری ڕووکه‌شی سیلیلۆزیی دیوار له‌ بازاڕی ئێراندا ده‌ر بکه‌وێ و ده‌ور ببینێ .
کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی "په‌تینه‌سازانی فارس" له‌ ڕێی ساڵه‌‌های ساڵ ئه‌زموون و کار و چالاکییه‌وه‌ له‌ بواری به‌رهه‌مهێناندا،توانیویه‌تی مۆڵه‌تنامه‌ و بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گونجاو له‌گه‌ڵ بنه‌ما و ستانده‌رده‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کوالێتی (ISO 9001: 2008) وه‌ده‌ست بێنێ. هه‌روه‌ها توانیویه‌تی بڕوانامه‌کانی هاوپێوه‌ند به‌ ڕووکه‌شی سیلیلۆزیی زانستگه‌ی پیشه‌سازیی "ئه‌میر که‌بیر" وه‌ربگرێ.
Videos

4070 4120 4170 1120 1690 1460 5530 4090
Taranom Summery

ڕووکه‌شی سیلیلۆزی ده‌توانی بۆ هه‌موو شوێنێک ده‌کار بێنی. ئه‌م به‌رهه‌مه‌ زۆر وه‌به‌ر سه‌رنجی ئه‌وانه‌ی ده‌که‌وێ که‌ کاری بیناسازیی به‌ کۆمه‌ڵ ده‌که‌ین یان به‌ واتایه‌کی ڕاست تر ئه‌وانه‌ی کۆمه‌ڵگا‌ی نیشتنگه‌یی دروست ده‌که‌ن که‌ به‌مه‌به‌ستی ده‌س پێوه‌گرتنی ئابووری و کات به‌ فیڕۆنه‌دان پاش جێ به‌جێکردنی قۆناخی خاک و گه‌چکاری ،کاری دانانی ڕووکه‌شی سیلیلۆزی ئه‌نجام ده‌گرێ. به‌واتایه‌کی تر قۆناخی گه‌چکاری که‌ دیاره‌ کات و وه‌ختێکی فره‌ ده‌بات و له‌هه‌مان حاڵدا خه‌رجی زۆریش هه‌ڵده‌گرێ،له‌ کۆڵ ده‌کاته‌وه‌. هه‌ر وه‌ک ئیشاره‌تی پێدرا،ڕووکه‌شی سیلیلۆزی بۆ هه‌موو شوێنێک وه‌ک گه‌ج،ڕه‌نگ،دار و هتد به‌ ڕه‌چاوی ڕێکارنامه‌که‌ی کارکردنی کۆمپانیای په‌تینه‌سازانی فارس ده‌شێ و ئیشی پێده‌کرێ. هه‌روه‌ها ئه‌م چه‌شنه‌ ڕووکه‌شه‌ بۆ کاری دیکۆرسازکردن له‌ شوێنی جۆربه‌جۆر ده‌کار دێت. واته‌ جگه‌ له‌وه‌ی هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندی نه‌گه‌یه‌نه‌ربوونه‌،بۆ ڕازاندنه‌وه‌ و جوانترکردن له‌ جوانکاری و دیکۆراسیۆنی ناوه‌وه‌یش ده‌کار دێت و که‌ڵکی هه‌یه‌.... more>>
Certifications

Some of our certifications: View all